محەممەد ماملێ icon

محەممەد ماملێ

★★★★★
★★★★★
(4.32/5)

32Free2 years ago

Download محەممەد ماملێ APK latest version Free for Android

Version 32
Update
Size 3.79 MB (3,970,559 bytes)
Developer Ztx65
Category Apps, Music & Audio
Package Name com.ztx.mohamadmamle
OS 4.0 and up

محەممەد ماملێ APPLICATION description

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەقامبێژ کورد
محەممەد ماملێ

محەممەد ماملێ (لەدایکبوون ١٩٢٥ - کۆچی‌ دوایی ١٩٩٩) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەقامبێژ کورد، خەڵکی مەھاباده. ماملێ لە ساڵی ١٩٢٥ز بەرامبەر بە ١٣٠٤ی هەتاوی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەهاباد بە ناوی (خڕێ) لەدایکبووە. ماملێ ناوی محەممەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەهلەوی و سەعادەت لە مەهاباد تەواو کردووە. نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات کە باوکی نەخوێندەوار بووە و کاتێک سەرژمێری گشتی هاتووە بۆ نووسینی لێی پرسیوە ناوی خۆت و باوکت چییە ئەویش ووتویەتی سەعید مام عەلی، ئەوانیش نووسیویانە سەعید ماملی چونکە زمانی فارسی پیتی (ع) لە قسەکردندا بەکار ناهێنن ئیتر خەڵک لەوە بەولاوە هەر دەڵێن ماملێ. محەممەد ماملێ پیاوێکی لەسەرخۆ و هێمن و لێبووردە بووە و زۆر بە وەفا بووە بەرامبەر خزم و دۆست و ناسیاوەکانی. ماملێ سێ ژنی هێناوە. دوا هاوسەری کە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە ناوی ئامینە خانە. هەروەها حەوت کوڕ و دوو کچی هەیە. بنەماڵەی ماملێ هەموویان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان هەبووە. هەر ئەم بۆمانەوەشە بۆتە هۆی ئەوەی هانی ئەم هونەرمەندە بدات هەر لە منداڵییەوە هونەر بکاتە هاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی هونەری کوردی. یەکەم گۆرانی کە دەرگای هونەری پێ کردەوە گۆرانی (ڕۆیی بەجێی هێشتم)ە. هەروەها سەعید ماملێی باوکیشی هەر دەنگی خۆش بووە. ڕەحمانی براشی واتە مامی محەممەد ماملێ ئەوەندە دەنگی خۆش بووە دانیشتوانی قەڵادزێ ئەوەی هاوسێی بوون و لە دووریش دەهاتن شەویان لەلای ڕۆژ کردووەتەوە. محەممەد ماملێ لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتیدا چەند جارێک بەند و دەست بەسەر کراوە و دوور خراوەتەوە. ماملێ لە ساڵی ١٩٦٣ هاتووەتە قەڵادزێ و چەند ئاهەنگێکی گێڕاوە و پاشان چووە بۆ شاری سلێمانی و سەرچنار و لەوێش چەند ئاهەنگێکی گێڕاوە. ماملێ زۆر ئاشنای خەلیلی سەددیقی و ڕەفیق چالاک بووە وە گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان و سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی و محەممەد عارف و تەحسین تەهای زۆر بە دڵ بوون. لە هەڵبەستیشدا هەڵبەستەکانی (وەفایی و سڵێمانی شاوەلە و مارف ئاغا و گۆران و هەژار و هێمن)ی لا پەسەندە و لە زۆر گۆرانیدا بەکاری هێناون. ماملێ خاوەنی زیاتر لە ٧٠٠ گۆرانییە.
↓ Read more
محەممەد ماملێ screen 1 محەممەد ماملێ screen 2 محەممەد ماملێ screen 3

Old versions

Version Size Update
⇢ 4 (1 variants) ↓ 8.01 MB ◴ 4 years ago
⇢ 32 (1 variants) ↓ 3.79 MB ◴ 2 years ago
⇢ 2 (1 variants) ↓ 7.96 MB ◴ 6 years ago